یه‌كگرتوو پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان، پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی ڕاگه‌یاند‌و بەپێی پرۆژه‌كه‌ش هۆكاره ناوخۆییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ قه‌یرانی دارایی هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ناوه‌ڕۆكی پرۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداو شه‌ڕی داعش‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت‌و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره، هۆكاربون بۆ دروستبونی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هۆكاره ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی دارایین له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌كۆنگره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌دا‌و وتی"پێویسته دوو مووچه‌یی لاببرێت، چونكه به‌هۆیه‌وه مانگانه (85) ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، چاكسازی له‌نه‌وت‌و گازدا بكرێت، ئه‌وه‌ش بڕی (255)بۆ (270) ملیار دینار زیادده‌كات، هه‌روه‌ها داهاتی ناوخۆ بۆ (500) ملیۆن دۆلار به‌رزبكرێته‌وه".
له‌باره‌ی كاره‌باشه‌وه ڕایگه‌یاند، چاكسازی له‌كاره‌بادا مانگانه (140) ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت، وتیشی"ده‌بێت هه‌یكه‌لی ئیداریی‌و دارایی حكومه‌ت ڕێكبخرێت، به‌ڕێوه‌به‌ر گشتییه‌كان كه ژماره‌یان (180) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه كه‌مبكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به‌كه‌رتی وه‌به‌رهێناندا بكرێت، به‌و پێیه‌ی (75%)ی پڕۆژه‌كان شكستیان هێناوه، جگه له‌وه‌ش خه‌رجی ئۆتۆمبێله‌كانی حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه".
هه‌ڵه‌دنی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، پێویسته ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت‌و ڕۆژانه (550) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدرێته به‌غداو ئه‌وه‌ی دیكه به‌سه‌ربه‌خۆیی بفرۆشرێت، چاكسازی له‌داهاتی پاڵاوتنی نه‌وت له‌ناوخۆدا بكرێت له‌گه‌ڵ فرۆشتنی نه‌وت به‌تانكه‌ر بۆ زیادكردنی داهات، وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز له‌بازرگان‌و سه‌رمایه‌داران‌و وه‌به‌رهێنان، چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانییدا بكرێت، كه به‌هۆیه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، هه‌روه‌ها چاكسازی له‌سێكته‌ری كشتوكاڵدا بكرێت، كه به‌هۆیه‌وه حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستده‌كه‌وێت
جەختیشی كردەوە، بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی ئەوان، ”سەدان ملیار دینار" بۆ نێو خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێتەوە، گوتیشی: ”بەرهەمێكی دیكەی پڕۆژەكەی ئێمە ئەوە دەبێت كە بەهۆیەوە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆیدا دابین دەكرێت، بەڵام ئەمە پێویستیی بە ئیرادەیەكی گشتی و بنەڕەتی ھەیە".
PM:03:33:26/01/2016