نێچیرڤان بارزانی داوا لەیەکێتی دەکات خۆی توند بکاتەوە

لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت، نێچیرڤان بارزانی لەسەر وەزعی ئابوری و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە نارەزایەتی ناوچەکانی سلێمانی زۆر بەرفراوانەو پێویستە یەکێتی توندی بکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری کۆبوونەوەکە بە سپی راگەیاند ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت بووە بە خراپی باری ئابووری هەرێم و ئەو وەزعەی لەرووی داراییەوە هەرێم تیایدا دەژی.

بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت بووە بە باری خراپی ئابووری و دارایی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی نیگەرانی و مەترسیەکانی خۆی لە ناڕەزایەتی خەڵک لەدەڤەری سلێمانی نەشارۆدۆتەوە.

لەرووی فەرمیشەوە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت رایگەیاند"  بەڕاستی پارە لەبەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، ئەگینا لەو دۆخە خراپتر هەیە، کە حکومەت پارەی هەبێت و دابەشی نەکات".

هەروەها وتی " هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ دابینكردنی‌ مووچه‌یه‌، به‌ڵام نامانه‌وێت به‌ڵێنێك به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ بده‌ین و پاره‌مان نه‌بێت".

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی رایگه‌یاند: "یه‌كێتی‌ ‌و پارتی‌ كۆمپانیای‌ هاوبه‌شی‌ نه‌وتیان دانه‌مه‌زراندووه‌ ‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسیشی‌ نه‌كراوه‌، وتیشی‌: "ئه‌گه‌ر پاره‌ هه‌بێت ئه‌وله‌وییه‌ت لای‌ ئێمه‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستانه‌".



PM:11:29:26/01/2016