روسیا: دیمستۆرا لەكۆنگرەی جنێڤ كورسی بەتاڵی بۆ كورد داناوە

بەوتەی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، نەتەوە یەكگرتوەكان لەكۆنگرەی ئاشتی سوریا كورسی بەتاڵی بۆ كورد داناوە‌و لەقۆناغەكانی داهاتوودا كورد بەشدار دەبێت.

گنادی گاتیلۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمرۆ رایگەیاند كە پارتی یەكێتی دیموكراتیك (پەیەدە) دەتوانێت لە دانوستانەكانی ئاشتی سوریا بەشداری بكات، بەڵام بانگهێشتی قۆناغی یەكەمی ئەم دانوستانانە نەكراوە.

پێشتر دیمستۆرا، نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا‌و لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایانگەیاندبوو كە پەیەدە بۆ بەشداری لەكۆنگرەی جنێڤ 3 بانگهێشت نەكراوە.

ئاژانسی ئینترفاكسی روسیا لە زاری گاتیلۆف راگەیاند كە پەیەدە بۆ بەشداری لە قۆناغی یەكەمی ئەم دانوستانەكانی سوریا بانگهێشت نەكراوە، بەڵام دیمستۆرا بۆ ئەم حیزبە كورسی بەتاڵی هێشتووەتەوە‌و بەنیازە لەقۆناغەكانی داهاتوو بانگهێشتی بكات.



PM:08:41:27/01/2016