میدیایی گۆڕان لە ڕاپۆرتێکدا یەکێتی بە چاواشەکردنی ڕای گشتی تۆمەتبار دەکات دەڵێت" ئەو پرۆژەیەی یەکێتی بۆ ڕێککەوتنی نێوان خۆیان و پارتی ئامادەیان کردووە، ئەوەی لە کوردستانی نوێ بڵاویانکردۆتەوە، جیاوازە لەوەی ناردوینە بۆ پارتی".( واتە لەوەی ناردوویانە بۆ پارتی سازشی تیایە).
کەناڵی KNN ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئەوەی لە لاپەڕەی دووەم و لە بەشی بنچینەکانی قۆناغی نوێی نێوان یەکێتی و پارتی، خاڵی یەکەم و بڕگەیەکی دوو دێڕی بڵاونەکراوەتەوە کە بریتییە لە "بۆئه‌وه‌ی مقۆمقۆ له هه‌ردوولا دوور بخرێته‌وه، له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێسادا، كۆمپانیای هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی پێك بهێنرێ و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستان، به تایبه‌تی له عێراق و ناوچه‌كه و جیهاندا هه‌بێ". لە کوردستانی نوێ‌دا بڵاونەکراوەتەوە.
هەروەها Knn باس لەوە دەکات لەو نوسخەیەی کە بۆ پارتی نێردراوە پەرەگرافی "په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی داد دابڕێژرێته‌وه و ته‌واوی جومگه‌كانی وردتر ساغ بكه‌ینه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی دادگا بچه‌سپێت" لابراوە بەڵام لە کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکراوەتەوە و باس لەوەش دەکات کە لابردنی ئەو پەرەگرافە "لەبەر خاتری دەسەڵاتی یەکەمی دادوەرییە کە ماوەکەی بەسەرچووە".
KNN هەروەها لەو ڕاپۆرتەیدا دەڵێت" له به‌شی دووه‌م و بڕگه‌ی (لێكتێگه‌یشتن و تێكڕای كێشه‌كان)، باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له نوسخه‌ی بڵاوكراوه‌ی یه‌كێتیدا بۆ خه‌ڵك، كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم باس كراوه و له نوسخه‌كه‌ی كه بۆ پارتی ڕه‌وانه كراوه، باسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دوورونزیك نه‌كراوه و ته‌نها په‌رله‌مانیان وه‌ك كێشه بۆ پارتی نووسیوه".