ئێران پێكهێنانی "وڵاتی كوردستان" بە دروستبوونی "ئیسرائیلی دووەم" نادەبات

‌عەلی خامەنەیی
راوێژكاری عەلی خامەنەیی، رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران پێكهێنانی وڵاتی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێكهێنانی ئیسرائیلی دووەم ناودەبات.

عەلی ئەكبەر ویلایەتی لەكاردانەوەیەك بە وتەكانی وەزیری دادی ئیسرائیل سەربارەت بە پێویستی دروستكردنی وڵاتی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە "ئامانجی ئیمپریالیزم‌و زایونیستەكان دابەشكردنی ناوچەكەیە"‌و رایدەگەیەنێت كە "ئیسرائیل هەرگیز بەو ئاواتەی ناگات".

خاتوو ئایلەت شاكەد، وەزیری دادی ئیسرائیل سێشەممەی رابردوو لە وتەیەكەدا باسی لە پێویستی پێكهێنانی وڵاتی سەربەخۆی كوردستان‌و پەیوەندی و هاوكاری نێوان ئیسرائیل‌و كورد كردبوو.

لەكاردانەوەیەكدا بەم قسانەی وەزیری دادی ئیسرائیل، عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری عەلی خامەنەیی لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی ئایدینلیكی توركی، هەڵویستی وڵاتەكەی لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كورد رادەگەیەنێت.

ویلایەتی لەدیمانەكەیدا هەوڵی دروستكردنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ لەناوچەكە بە پرۆژەی ئیسرائیل دەزانێت كە ئامانجەكەی دامەزراندنی ئیسرائیلی دووەم‌و تەنانەت سێیەم لەناوچەكەیدایە.

عەلی ئەكبەر ویلایەتی بە جەختكردنەوە لەنیگەرانی هاوبەشی تاران‌و ئەنكەرە لەمبارەیەوە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە نە توركیا‌و نە ئێران رێگە بە دابەشبوونی توركیا نادەن‌و داكۆكی لە یەكپارچەیی خاكی توركیا دەكەن.



PM:05:49:29/01/2016