میدیاکانی پارتی، گۆڕان بەتەقێنەرەوەی بۆریە غازەکەی کەرکوک تۆمەتبار دەکەن

میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان تۆمەتبار دەکەن کە بۆری غازی نەوتی چەمچەماڵ – هەولێری تەقاندۆتەوە.

هەریەک لە ماڵپەڕێ فەرمی پارتی و پەیامنێر و ماڵپەڕێ مەکتەبی رێکخستن و چەندین پەیجی پارتی لەسەر تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان، بزووتنەوەی گۆڕان بە بەرپرس دەزانن لە تەقینەوەی ئەو بۆریە غازەو لە دوای رووداوەکە ئەو ماڵپەڕ و پەیجانە دەستیان کردووە بە هێرش بۆ سەر ئەو حیزبە.

بەرامبەر تەقاندنەوەکەو ئەو هێرشانە دەکرێنە سەر بزووتنەوەی گۆڕان، تا ئێستا ئەو حیزبە هیچ لێدوانێکی فەرمیان بلآونەکردۆتەوە، یان وەلآمی ئەو هێرشانەیان نەداوەتەوە.

سەعات ١٢ی شەوی رابردوو ٢٩/٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بۆڕی گازی نێوان چەمچەماڵ-هەولێر لە نزیک ناوچەی حەساری پاریزگای کەرکوک لەرێگای ( تی ئێن تیەوە )تەقێنراوەیەوە.

پێشتر بەرپرسێکی ناوچەیی گۆڕان و دۆستێکی ئەو بزووتنەوەیە هەڕەشەی تەقاندنەوەی ئەو بۆرییەیان کرد، هاوکات کێشە لەنێوان دوو کۆمپانیای نزیک یەکێتی دا هەبوو کە وەزیری سامانە سروشتیەکان گرێبەستی لەگەڵ یەکێکیان هەڵوەشاندبووەو دابووی بە یەکێتی تریان.
تاكو ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر ئەم پرسە هیچ لێدوانێكی فەرمی نەداوە.



PM:10:02:29/01/2016