بریکاری ناوخۆ رەتیدەكاتەوە قسەی لەسەر كۆسرەت رەسوڵ كردبێت
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاش ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌كی لۆكاڵیی، ڕۆژنامه‌كه ده‌ستكاری وه‌ڵامه‌كانی كردوه.
پاش ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌ی (وشه) له‌ژماره (124)ی ڕۆژی چوارشه‌ممه (27/1/2016) له‌گه‌ڵ لیوای یاسایی (جه‌لال كه‌ریم عیسا) بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت" ڕۆژنامه‌كه ده‌ستكاری زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كانی ئهوچاوپێكهوتنهیان كردوه‌و شێواندویانه".
له‌و باره‌یه‌وه لیوا (جه‌لال كه‌ریم عیسا) تایبه‌ت بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ڕۆژنامه‌كه به‌ناوی منه‌وه ئه‌وه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه گوایه من وتوومه (ماده‌م كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كارناكات كه‌واته با ڕه‌خنه نه‌گرێت)، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ناوه‌رۆكی رۆژنامه‌كه بخوێنێته‌وه، به‌هیچ جۆرێك شتی له‌و جۆره‌ی تیادا نه‌هاتوه، بۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وام نه‌وتووه‌و ڕۆژنامه‌كه ده‌ستكاری وه‌ڵامه‌كه‌ی كردووم، به‌ڵكو من وتوومه له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لال، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كاك كۆسره‌ت وه‌ك جێگری یه‌كه‌می یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ده‌بوو هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كار بهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی جه‌نابی كاك كۆسره‌ت باش نه‌بووه، وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال جێبه‌جێبكات.
وتیشی:"هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌ندێك وشه به‌ناوی منه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه من بهكاریانناهێنم و سه‌ر له‌به‌ری ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه.
هه‌ر له‌و ڕونكردنهوهیهدا جه‌لال كه‌ریم عیسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا تۆماركراوه، ڕاستی چاوپێكه‌وتنه‌كه جۆرێكه كه ده‌ریده‌خات ده‌ستكاری ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی كراوه.
لیوای یاسایی جه‌لال كه‌ریم عیسا بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، كه كاری له‌و جۆره ئاژاوه‌گێڕییه، دوریشه لهمۆڕاڵی گشتی‌و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی.
PM:11:21:29/01/2016