وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

بڕیاروایە سبەینێ یەكشەممە وەفدی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق سەردانی بەغدا بكات.

لەمبارەیەوە هێمن هەورامی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ڕایگەیاند، سبەینێ‌ یەك شەممە، شاندێكی هەرێم، بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد ده‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەفدەکەی هەرێم لە سەردانەکەیدا چاوی بە هەریەکە لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، باڵیۆزی ئەمەریکا و له‌گه‌ڵ ژمارەیەکی دیكه‌ لە بەرپرساندا کۆدەبێتەوە.



PM:01:36:30/01/2016