بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە باری ئابوری مرۆڤ كاریگەری لەسەر تەمەنی هەیە.
توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی كۆلێژی لەندەن لەسەر هەزار و 880 كەس ئەنجامدراوە و دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی دەوڵەمەندن و خاوەنی پارەیەكی زۆرن تەمەنێكی درێژتریان هەیە.
پسپۆڕەكان هۆكاری ئەو حاڵەتە دەگێڕنەوە بۆ ڕێژەی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن كە لای كەسانی هەژار، دەردانی بەڕێژەی %10 كەمترە، ئەمەش دەبێتە هۆی توشبونیان بە چەند نەخۆشییەك، هەروەها كەسانی هەژار، ڕێژەی دەردانی پرۆتینی (IGF ) لایان كەمترە ئەمەش هۆكارە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و بیرچونەوە.