زانکۆی سلێمانیش چووە ریزی خوێندنگاکانەوەو ئەمڕۆ دەستیان بە بایکۆتکردنی دەوام کرد.
بەیانی ئەمڕۆ ٢/١ زۆرێک لەکۆلیژ و بەشەکانی زانکۆیی سلێمانی دەستیان بەبایکۆتکردنی دەوام کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەسەرەتای هەفتەوە زۆربەی زۆری خوێندنگا سەرەتایی و ناوندەی و ئامادەییەکانی دەڤەری سلێمانی و راپەرین و گەرمیان و هەڵەبجە بایکۆتی دەوام دەکەن.
لەلایەکی ترەوە بەپێی ئەو زانیارییە نافەرمیانەی بە سپی گەیشتووە نزیکەی ٧٠% فەرمانبەرانی ئەو ناوچانەی ئاماژەی پێکرا بایکۆتی دەوامیان کردووە.