ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند كە هێزەكانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەك حەبی هۆشبەرو چەند ئامێرێكی پەیوەنیدار بە مادەی هۆشبەرەوە گرتووە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە تەندروستی ھاوڵاتیان و ڕێگرتن لە ھەر جۆرە کارێکی نایاسایی و یاریکردن بە تەندروستی ھاوڵاتیان ,لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیدا , دوای بەدواداچون وکۆکردنەوەی زانیاری وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ( ٥١ ) دەرمانسازی , شەوی ٣١/١/٢٠١٦ لە گوندی زاخێی سەربەناحیەی باسنێی قەزای شارباژێری پارێزگای سلێمانی لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە توانرا دوو کەس بەناوەکانی (ە ,ڕ, م ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٦٨ سلێمانی پیشەی ئاژەڵدار و ( د,ڕ,ڕ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٨٨ / سلێمانی پیشە شۆفێر دەستگیربکەن و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا , لەناو خانوێکی چۆڵدا دەست بگیرێت بەسەر (٥٠ ) پەنجا کارتۆن و ( ٩ ) فەردە حەب لەجۆری (لیۆفید + لیدۆفرین ) ھۆشبەر و دوو ئامێری (فەل) کردنی حەب کە ئامادەکرابوون حەبەکان فەل بکرێن و بەو ئامێرانە بھاڕێن و ئامادەبکرێن بۆ ساغکردنەوە , بەپێی یاسا و بەبڕیاری دادوەر ئامێرەکان و حەبەکان دەستیان بەسەردا گیراو ڕِێو شوێنی یاسایی بەرانبەر خاوەنەکانی گیرایەبەر و ڕوو بەڕوی یاسا کرانەوە.
PM:05:01:01/02/2016