گۆڕان: وه‌فدی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم نا شه‌رعییه
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت ئاساییکردنەوەی پەرلەمان و حکومەت دانیشتن و وەفد و وەفدکاری بۆ چیە و وەفدەكەش بەناشەرعی ناولێدەبات.
له وتاره‌كه‌یدا كه له‌ژێر ناونیشانی (دیسان دیشلەمە خواردنەوە) نوسیوه، هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌و حیزبه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ره‌خنه له پێكهێنانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان و حكومه‌ت ده‌گرێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا له وتاره‌كه‌دا ده‌ڵێ: ئەو کێشەیە (په‌ككخستنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت) پارتی دروستی کردووە، وەک چۆن جێگری سەرۆکی پارتی لە کەناڵەکەی خۆیەوە رایگەیاند گۆڕان دورخراوەتەوە، ئیستاش دەتوانن داوا لە گۆڕان بکەن بگەڕێتەوە، جا ئەو کاتە دوو قسەیە بۆ گۆڕان یا دەگەڕێتەوە یان نا.
هۆشیار عه‌بدوڵا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه" خەڵک ئێستا موچەو هێنانەوەی پارە دزراوەکانی لە بنەماڵە سیاسیەکان و کۆمپانیاکانی حیزب دەوێت نەک ئەوەی ببینێت چۆن حزبە دەسەڵاتدراکان هەوڵ دەدەن شەریک بۆ شکست و تاڵانوبڕۆکانیان لەم قۆناغەدا بە هەر نرخێک بێت دەدۆزنەوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی شه‌رعی بوونی ئه‌و وه‌فده‌وه ده‌نوسێت: وەفدێک لە بەرەنجامی کۆبونەوەیەکی ناشەرعیەوە سەریدەرهێنابێت دەبێت شەرعیەتی چی بێت.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا هۆشیار عه‌بدوڵا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه كه "دەمێکە گوتومە گۆڕانی راستەقینە لە بارێکیدا گۆڕینی ئەو قەواعیدی لوعبەیەیە کە دەمێکە دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە لە کوردستان گەمەی بە ناو سیاسەتی پێ دەکەن کلتوری دیشلەمەخواردنەوە و دیوەخان و ماجەمەلەی درۆینەی یەکتری، قەواعیدێک کە نیو سەدەیە ئەم میللەتەی پێ دەهاڕن".
PM:08:03:01/02/2016