"سەرۆكی پەرلەمانو وەزیرەکانی گۆڕان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان"
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایدەکات، بڕِیار دراوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیرەکانی گۆڕان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
هیوا میرزا سابیر ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد " ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی شوباتی ٢٠١٦دا لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی (١ی شوباتی ٢٠١٦) لیژنەی ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستاندا بڕیار دراوە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".
ناوبراو هەروەها وتی "لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و لایەنەکاندا باسی چارەسەر کردنی کێشەکان و کراوە و گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان وەزیرەکانی گۆڕانیش داواکاریی زۆرینەی لایەنەکان بووە بۆ چارەسەر کردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان".
PM:08:13:01/02/2016