یەکێتی ئەوروپا بۆ کورد: ئێوە شکستان خواردووە

وەفدی یەکێتی ئەوروپا سەردانی لایەنەکان دەکات و پێیان دەڵێت" ئێوە شکستان خورادووەو راستگۆنین".

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، ئەبو بەکر عەلی لە نووسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبووک دەڵێت" سەردانی وەفدە هاوبەشەكەی یەكیەتی ئەوروپا بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی هەرێم، گەر ڕێز لە خۆمان بگرین دەبێت ڕامانچەڵەكێنی، چونكە زۆر بە كورتی پێیان وتین: ئێوە لە حوكمڕانیدا شكستان خواردووە، دەنا نەدەگەیشتنە ئەوەی چەندین مانگ مووچەی فەرمانبەرانتان پێ نەدرێت."

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت ئەوروپیەکان پێیان وتین" ئێوە ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ ئەوەی وتتان بڕوامان بە دیموكراسی هەیە، دەنا دوای (٢٥) ساڵ حوكمڕانی ئەو مامەڵە نادیموكراسیە لەگەڵ پەرلەمان و حكومەت و ژیانی حیزبایەتی ناكەن".

دەقی نوسینەكەی ئەبوبەكر عەلی:

یەكێتی ئەوروپا چی پێ وتین؟
سەردانی وەفدە هاوبەشەكەی یەكیەتی ئەوروپا بۆ لای لایەنە سیاسیەكانی هەرێم، گەر ڕێز لە خۆمان بگرین دەبێت ڕامانچەڵەكێنی، چونكە زۆر بە كورتی پێیان وتین:

1- ئێوە لە حوكمڕانیدا شكستان خواردووە، دەنا نەدەگەیشتنە ئەوەی چەندین مانگ مووچەی فەرمانبەرانتان پێ نەدرێت.
2- ئێوە ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ ئەوەی وتتان بڕوامان بە دیموكراسی هەیە، دەنا دوای (٢٥) ساڵ حوكمڕانی ئەو مامەڵە نادیموكراسیە لەگەڵ پەرلەمان و حكومەت و ژیانی حیزبایەتی ناكەن.
3- ئێوە بەدەستی خۆتان لە ڕێ ی قەیرانێكی سیاسیەوە، وێنای خۆتان لە بەرچاوی دنیا ناشرین كردووە، ئێمەشتان وەك دۆست ئیحراج كرد.
4- ئێوە شەڕی داعشتان كرد و كەچی خەریكە بەهۆی ناكۆكی و شپرزەیی ناوخۆییەوە خۆتان بەرهەمەكەی ناچننەوە.
5- ئێوە هەست بە بە لێپرسراوێتی سیاسیتان لاوازە و خۆتان دڵسۆزی خۆتان نین ئیدی چی لە خەڵكی دی چاوەڕوان دەكەن.
6- سەبارەت بە گشتپرسی مەبەستیان نەبووە بڵێین لەگەڵیداین یان لەگەڵیدا نین پەیامی ئەوان ئەوە بووە هێزانێكی سیاسی و گەلێك داوای گشتپرسی و سەربەخۆیی بكات دەبێت پەیوەندی نێوخۆیی ئەم هێزانە و ڕێز گرتن لە یاسا و دام و دەزگا و یەكیەتی و هاوچارەنووسی نێوخۆیان بەم جۆرە بێت؟
ئێمەمانان و خەڵكانی جۆراوجۆر ساڵانێكە ئەم قسانە دەڵێینەوە. گەر بە گوێرەی پێویست لە ئێمەتان وەرنەگرت لەوانی وەربگرن. چونكە گەر توانای پەند وەرگرتنمان لە رابردووی خۆمان مابێت و ئیرادەمان بە تەواوەتی لاواز نەبوبێ دەشێ لە ئێستاوە سەرەتایەكی نوێ لەگەڵ خۆمان و بۆ مەبەستی دووبارە بیناكردنەوەی سیستمی حوكمڕأنی و چاكسازیی و سەربەخۆیی دەست پێ بكەین.




AM:12:15:02/02/2016