سبەی حکومەت بۆ بڕیارێکی "مەترسیدار" کۆدەبێتەوە

سبەی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" بۆ پرسێکی مەترسیدار" کە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە ژیانی خەڵکەوە کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" سبەی ٢/٣ حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ کەمکردنەوەی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران لە پلە باڵاکانەوە بۆ نزمەکان، هاوکات بڕیار لەسەر چۆنێتی پێدانی ئەو پێنج مانگەی مووچە دەدات کە لەسەر حکومەت کەڵەکە بووە".

 کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی بڕی مووچە دەدات بەڕێژی ٢٠% تا ٧٠% دا، هەروەها بڕیار دەدات کە ئەو پێنج مانگ مووچە کەڵەکەبووەی سەر حکومەت بکرێت بەچەک لای حکومەی وەک قەرزێک بمێنێتەوە.

رۆژی  ١/٢٣ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ وەزارەتەکان ( هەر وەزارەتێک ٣ بەرپرس بەشداربوون) و ژمارەیەک پسپۆرو مامۆستای زانکۆ بۆ قسەکردن لەسەر قەیرانی دارایی لە شێوەی " ورۆک شۆپ" دا، سازکرد.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەلێدوانێکدا بۆ میدیاکانی حیزبەکەی وتی" لەم رۆژانەدا مووچە دەستپێدەکاتەوە". ( دەستپێکردنەوەی مووچە دوای ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت ).

لەو کۆبوونەوەیەدا لیژنەی کەمکردنەوەی خەرجی کە وەکیل وەزیری دارایی سەرۆکی بوو کە پارتییە، پێشنیاریان کردبوو لەبەرئەوەی داهاتی هەرێم لەم دۆخەی ئێستادا تەنها ٥٠٠ ملیار دینارەو بۆ مووچەش حکومەت پێویستی بە ٨٥٠ ملیار دینارە، بۆیە پێویستە حکومەت ئەو پێنج مانگ مووچیە بکرێت بەچەک و قەرزبێت لەسەر حکومەت، بەڵام لەمانگی شوباتەوە حکومەت مانگانە مووچە بدات، بەڵام ئەو مووچەیەش لە ٢٠ تا ٧٠% کەمبکرێتەوە لە پلە نزمەکانەوە بۆ پلە بەرزەکان لە مووچەی بنەڕەتی.
    



PM:06:36:02/02/2016