ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات، گۆڕان بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه "پرۆژه‌یه‌کی" هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به سپی راگه‌یاند" وا بڕیاره پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی بکات، گۆڕان بۆ کۆبوونه‌وه‌یه پڕۆژه‌یه‌کی هه‌یه که ناوه‌رۆکه‌که‌ی پرۆژه‌ی رزگاری نیشتمانییه".
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پرۆژه‌که دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ده‌گرێته خۆی، یه‌کێکیان ئابوریه‌و ئه‌وی تریشیان سیاسیه.
له ته‌وه‌ره‌ی ئابوری و دارایدا، پرۆژه‌که ئه‌رکه هه‌نووکه‌یه‌کانی چاککردنی باری ئابوری و دارایی گرتۆته خۆی که پێوستی به ده‌رکردنی یاسا نییه‌و به‌کۆمه‌ڵێک بڕیار و رێنومانی ئه‌نجومه‌نی وه‌یزران ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌نگاوی دووه‌م ئه‌رکه درێژخایه‌نه‌کانه که پێویستی به‌ده‌رکردنی کۆمه‌ڵیک یاسا هه‌یه له په‌رله‌مانی کوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، ته‌وه‌ره‌ی سیاسی ئه‌و پرۆژه‌که باس له پابه‌ندبوونی گۆڕان به هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تییه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که ده‌بێت سیسته‌می سیاسی له کوردستاندا بگۆڕدرێت به سیسته‌می په‌رله‌مانی. ( پابه‌ندبوون به پرۆژه‌ی چوار لایه‌نه‌که‌وه بۆ پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ). هه‌روه‌ها باس له پرسی ریفراندۆم و رای گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه کراوه.
له‌و پرۆژه‌یه‌ی گۆڕاندا ئاماژه بۆ پێکهێانی حکومه‌تی " رزگاری نیشتمانی "کراوه، ئه‌گه‌ر پێویستیش بکات حکومه‌ت بچوکبکرێتهوهو کارا بکرێت.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 2/3 لیژنه‌ی کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان که پێکدێن له د. فواد حسێن له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، د. رۆژ شاوه‌یس و مه‌حمود محه‌مه‌د له‌پارتی، مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدی پیره له‌یه‌کێتی، د. عومه‌ر محه‌مه‌د و د. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له یه‌کگرتوو سه‌ردانی مه‌کۆی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی ده‌که‌ن و دواتر سه‌ردانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌که‌ن.