گۆڕان: ئەم زوڵمە رابگرن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت: سیستمی نوێی موچە جگەل روتانەوەی خەڵك‌و خۆدزینەوە لەچاكسازیی ریشەیی هیچی دیكە نیە.

د. شێركۆ حەمەئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان لەنوسینێكدا لەسەر سیستمی نوێی موچە دەڵێت "سیستمی نوێی موچە،کە ناوی پاشکەوتی لێنراوە،هیچ نیە،جگەلە ڕوتانەوەی خەڵک و خۆدزینەوە،لەچاکسازی ڕیشەیی وئاشکراکردنی پارەی نەوت و پارەدزراوەکانی خەڵکی کوردستان،لە ڕاستیدائەوەی،لەپێشنیازودانانی ئەو دزییە ی لە ژێر ناوی پاشکەوتدا دایانهێناوە، بەشداربوە، بۆ ئەبەد شەرمەزارن، حکومەت و حاشییەکەی دەتوانن تەنیا بەئیجرائاتی یاسایی بۆ هێنانەوەی پارەی دزراو و ئاشراکردنی پارەی نەوت وگاز و هەڵوەشاندنەوەی سەدان خانەنشینی نایاسایی و بڕینی دوموچە و ئەوانی تر،ئەوا دەتوانرێت،بەشێکی زۆری قەیرانەکە چارەسەربکرێت،نەک هەمو قەیرانەکە بخەیتە سەر موچەخۆران".

د. شێركۆ هەروەها دەنوسێت "بۆنمونە کەسێک پێی وتم: من ٥٥٠٠٠٠ (پێنجسەدوپەنجاهەزار)م، بۆ دەمێنێتەو، ٤۸٠٠٠٠ (چوارسەدوهەشتاهەزار) دەدەم بە کرێ خانو، واتە تەنیا ۷٠٠٠٠ (حەفتاهەزاردینار)م، بۆ دەمێنێتەوە. شەش منداڵم هەیە، خوێندکاری زانکۆم هەیە، ئاخر چۆن بژیم، من دەپرسم، ئایا مناڵی پەرلەمانتاروبارزانی وحکومەت و حاشییەکەی وبازرگانە سیاسییە گەندەڵەکان، وا دەژین؟! بۆیە دەبێت ئەم زوڵمە قبوڵ نەکرێت. پێویستە پەرلەمانتارو حیزبەکانی بەرەی خەڵک بێنە دەنگ و سنورێک،بۆ ئەم زوڵمە دابنێن.".



PM:06:03:05/02/2016