ڤیدیۆ.. ئاسیا سێڵ نرخی پەیوەندیەکانی بە ٥٠% داشکاند

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئیدارەی ئاسیا سێل رایگەیاند" نرخی پەئوەندیکردنی بە ٥٠% کەمکردەوەو بۆ پێشمەرگەش دەتوانن لەئێستا بەدواوە لە بەرەکانی جەنگ بە بێ بەرامبەر ئاسیاسێڵ بەکاربهێنن".
 
ئەمشەو 6ی شوباتی 2016 کاتژمێر 8ی ئێوارە، فاروق مەلا مستەفا  خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق هۆڵدینگ، لە ساڵیادی دامەزراندنی ئاسیاسێڵدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "15 ساڵ پێش ئێستا و بۆ یەکەمجار توانیمان یەکەم کۆمپانیا لە بواری پەیوەندیکردنی مۆبایل لە 6/2/2001 دروستبکەین، توانیمان لەچەند ساڵێکدا فراوانتر بین و خزمەتگوزارییەکانمان سەرجەم عێراقی گرتەوە."
 
وتیشی "بەقازانجەکەی ئاسیاسێڵ توانیمان هەوڵ بدەین ژێرخانی ئابوری هەرێم پتەوبکەین و دوو کارگەی بەهێزی چیمەنتۆمان پێکهێنا و ئێستا ساڵانە 6 ملیۆن تەن چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنن، توانیمان کارگەی ئەلەمنیۆم، سەندویچ پەناڵ، گەڵڤەرنایز، ئاسن، دروستکردنی دەرمان، کەرەستەی پزیشکی، کۆمپانیای ئینتەرنێت، وەبەرهێنانی خانوو، پێشکەتووترین نەخۆشخانە، جوانترین هۆتێل، کارگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی خۆڵ و خاشاک و کۆمپانیای دڵنیایی دروستبکەین."

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ٥٠ هەزار کارمەندی جۆراو جۆری کوردی خستۆتە کارەوەو ئێستا لە پرۆژەکانیدا کاردەکەن.
 
 ئاشکراشیکرد "بۆ مێژوو دووپاتی دەکەمەوە یەک دینارم لە دەرەوەی وڵات نەخستۆتە گەڕ و هەموو سەرمایە و توانا داراییەکانم لە وڵاتەکەمدا خستۆتەگەڕ و هەروا دەبێت."
 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لە دڵسۆزیمانەوە بۆ خەڵک و خاکی خۆمان لەیادی دامەزراندنی ئاسیاسێڵدا بڕیارماندا کە نرخی پەیوەندییەکانمان لەسەرتاسەری کوردستان لە %٥٠ و زیاتر دابشکێنین، پێشمەرگە گیان فیداکارەکانمان و ئەو هێزانەی خاکمان دەپارێزن لەئێستاوە دەتوانن بەخۆڕایی هێڵی ئاسیاسێڵ بەکاربێنن لەبەرەکانی جەنگدا."

 



PM:09:03:06/02/2016