ئەمرۆ نیوەی شوێنە گشتییەكانی سلێمانی مروری تیا نەبوو

بەهۆی مانگرتنی هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمرۆ زۆربەی یەكتربڕ‌و گۆڕەپانەكانی سلێمانی پۆلیسی هاتوچۆی تیا نەبوو.

لەمبارەیەوە رائید كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە سپی رایگەیاند: ئەمرۆ بەهۆی دواكەوتنی موچە‌و بڕیارێكی حكومەت سەبارەت بە سیستمی دابەشكردنی نوێی موچە لەسەر بەشێك لە هێزەكانی ناوخۆ، پۆلیس‌و كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ مانیان گرت.

وتیشی: هەروەها ژمارەیەك لە یەكتربڕەكان‌و گۆڕەپانەكانی ناوشاری سلێمانی ئەمرۆ پۆلیسی هاتوچۆی لێنەبووە.

كارمەندان‌و هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لەمانگرتنەكەیان خوازیاری پێدانە موچەكانیان بوون‌و خوازیاری ئەوەش بوون  پێدانی موچەی بە سیستمی نوێ هەموو هێزەكانی ناوخۆ بگرێتەوە‌و ئەوانیش وەك باقی هێزەكانی ناوخۆ لەموچەكانیان كەم نەكرێتەوە‌و پاشكەوت نەكرێت.



PM:02:56:07/02/2016