تەندروستی سلێمانی بایکۆتی سەرتاسەریی دەکات

سەندیکای پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی سلێمانی، خشتەی نوێی موچەی فەرمانبەران رەتدەکەنەوەو بایکۆتی سەرتاسەرییان راگەیاند.

سەندیکای پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی شێوازی دابەشکردنی مووچەوە سبەینێ مانگرتن ڕادەگەیەنین، بەڵام لە شوێنە هەستیارەکاندا کارمەندانی تەندروستی دەوام دەکەن.

بەهۆی شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچەوە سەندیکای پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامداو ڕایانگەیاند، سبەینێ ٨ ی شوبات لە بنکەکانی تەندروستی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی مانگرتن ڕادەگەیەنن.

سەندیکای پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، مانگرتنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکان ناگرێتەوە.

جەختیش لەسەر ئەوە کرایەوە، ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکاری پزیشکان نەداتەوە، هەڵوێستی نوێیان دەبێت لەبارەی دەوامی کارمەندانی بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەکان.



PM:07:03:07/02/2016