ئێواره‌ی ئه‌مرۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌كه، له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تایبه‌ت به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له شاری له‌نده‌ن، سه‌رادنی نه‌وشیروان مه‌سته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: سهرادنهكهی سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ لای نه‌وشیروان مسته‌فا، تایبه‌ت بووه به پرسه گرنگه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه و وه‌رگرتنی بۆچوونی رێكخری گشتی گۆڕان، سه‌باره‌ت به كۆمیته‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سه‌ردانیكردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه بۆ لای گۆڕان و گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و ستافی وەزاری و زۆرێک لە پرسە گرنگەکانی تایبەت بە بزوتنەوەی گۆڕان.