خۆپیشاندەران ڕێگای نێوان هەولێر و دهۆکیان داخست

شۆفێرانی بارهەڵگر لە ناحییەی کەڵەکچی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆکیان داخستووە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی ژمارەیەك لە شۆفیرانی بارهەڵگر لەناحیەی كەڵەكچی خۆپیشاندانێكیان سازكردوە‌و ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆکیان داخستووە.

خۆپیشاندەران داوا دەكەن رێگە بە شۆفیرەكانی هەرێم بدرێت کە شتومەک لە تورکیاوە بهێنن بۆ هەرێمی کوردستان و ڕێگە بە شۆفێرەکانی تورکیا نەدرێت کە کاربکەن.

شۆفیرە ناڕازییەكان رایدەگەیەنن كە دەیانەوێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە تورکیاوە بار بۆ شارۆچكه‌ی زاخۆ دێنین، ئەوانیش لەوێوە بۆ شارەکانی کوردستان بیانگوازینەوە.



PM:11:24:07/02/2016