وا بڕیارە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەیانی ٢/١١ لەسەر هەلومەرجی ناوخۆی کوردستان و ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان کۆبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری لەیەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند کۆبوونەوەی بەیانی تایبەت دەبێت بە باری قورسی ژیانی هاوڵاتیان و ئەو نارەزایەتی و خۆپیشاندانانەی هەرێم بەتایبەتی کە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵبجەی گرتۆتەوە.
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدا دێت ئەمڕۆ کۆسرەت ڕەسول جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەنددا، ڕاگهیاند "بارودۆخی خهڵكی كوردستان زۆر سهخت و دژوار بووه و باری گرانی سهرشانی ههموو لایهك قورستر بووه و ئهگهر بهزووترین كات چارهسهری گونجاو و پێویست نهدۆزینهوه دوورنیه لهدهست ههموو لایهكمان دهربچێت."
هاوکات فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی ناوخۆییان ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان کردووە کە هەندێک رێوشوێنی تێدایە لەسەر ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی پەرلەمان و حکومەت.
تا ئێستا نەزانراوە بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی بەشداری کۆبوونەوەی بەیانی دەکات، یان وەک دوو کۆبوونەوەی پێشوو بە هۆکاری جیاجیا خۆی لەو کۆبوونەوەیە دووردەگرێت.
کۆبوونەوەکە پاش ئەو سەردانە دەکرێت کە دوێنێ ٢/٩ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەدوور لەچاوی کامێرا ئەنجامی دابوو بۆ پێرمام و کۆبوونەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی.