کارمه‌ندانی هاتوچۆ به به‌ڵێنی پارێزگاری سلێمانی و بریکاری وه‌زیری ناوخۆ، بایکۆتکردنی ده‌وامیان شکاند" به‌و مه‌رجه‌ی مانگی داهاتوو مووچه‌ی ته‌واویان بێ پاشکه‌وتی پێدبدرێت".
رائید كاروان محه‌مه‌د سدیق، وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی به سپی راگه‌یاند " دوای ئه‌وه‌ی به هه‌وڵی پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ مانگی داهاتوو مووچه‌كانیان به‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌و پاشه‌كه‌وت كردن وه‌ربگرن، له‌مڕۆوه كارمه‌ندانی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری شكاندنی بایكۆتی ده‌وامیان دا".
ناوبراو وتیشی " به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی سلێمانی به‌ڵێنی به كارمه‌ندان داوه، ئه‌گه‌ر له مانگی داهاتووه‌وه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وكات خۆیشی دێته ریزی مانگرتووه‌كانه‌وه و بایكۆت ده‌كات".
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه پۆلسی هاتوچۆی سلێمانی ده‌ستیان به بایکتۆکردن و گردبوونه‌وه کردووه، ئه‌مڕۆ به به‌لێنی ئه‌و دوو به‌رپرسه کۆتای‌یان به بایکۆتکردنه‌که‌یان هێنا.