یەکێتی مامۆستایان بەیاننامەیەکی لەسەر موچە بڵاوکردەوە

ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایان کوردستان بەیاننامەیەکی لەسەر مووچە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە سیستمێکی نوێی مووچە لەلایەن حکومەتەوە سەبارەت بە مووچە ڕابگەیەندرێت.

ئەمڕۆ ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "دەبێت حکومەتی هەرێم دڵنیایی بداتە مامۆستایان کە ئایا مووچە وەرنەگیراوەکانیان چی بەسەردێت، پێویستە ئەو مووچانە بخرێتە سەر حساب بانکییەک و دڵنیابن کە نافەوتێ، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە تەنها یەک قسەیە کە دەوترێت مووچەکان نافەوتێن".

عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بەیاننامەکەی یەکێتی مامۆستایانی خوێندەوە و ڕایگەیاند " پێمان باشە دۆخی خوێندن بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی بەڵام ئێمە ڕووبەڕووی واقیعێک بوینەتەوە کە دەبێت بایکۆتی دەوام بکەین تا حکمەت گوێ لە مامۆستایان بگیرێت".

وتیشی "ئێمە ناوانین ڕێ لە مامۆستایان بگرین کە بایکۆتی دەوام نەکەن بەڵام لەگەڵیانین بۆ داواکردنی مافەکانیان کە مووچە و بابەتی پاشەکەوتکردنی مووچەکانیانە".



PM:04:23:11/02/2016