ئەبوبەکر هەڵەدنی بۆ سەرۆ قادر: لای دز وایە هەموو کەس دزە

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، ئەبوبەکر هەڵەدنی وەڵامی قسەکانی سەرۆ قادر دەداتەوەو دەڵێت" لای دز وایە هەموو کەس دزە".

ئەبوبەکر هەڵەدنی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵا ئەو قسانەی سەرۆ قادر بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی پارتی دەداتەوە کە وتی" سەرکردەی هەموو حیزبەکان گەندەڵن" و دەڵێت" بە ڵێ ئێمە لە یە کگرتوو سە رکردە ین و دزوگە ندە ڵیش نین،جونکە جۆکمان بۆ بە عسیە عە فلە قیە کان دانە دا ئیمزامان بۆ نە کرد،نە بوینە جاش ومە فرە زە خاسە و جاسوس کە بە دوای پێشمە رگە وخیزانە سە ربڵندە کانیان بکە وین کە خۆت باش دە زانی سە دان لە وئە نفالچی وجاشە زلانە لای حز بە کە ت یان کراون بە شە هید یان خانە نشینن یان پلە داری سە ربازی".

هەڵەدنی لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت"بە ڵی سە رکردە ین لە یە کگرتوو گە ندە ڵ نین چونکە ماڵی میلە تمان نە خواردوە،پاسە پۆرت ورە گە زنامە ی جگە لە وڵاتە کە ی خۆمان لە باخە ڵدا نیە ،وەک خە ڵک بێ ئاوو نان وکارە با ونە وت وغازین، زەوی وموڵک و سە یرا نگامان داگیر نە کردوە،کێڵگە وبوری نە وت وكومپانیاو مە زرە عە مان نیە،کوڕوکچ وخیزانمان دە چنە ئە وقوتابخانە و نەخوشخانانە ی هە موو هاوڵاتیە ک بۆی دە چێ،خانە نشینی نایاساییمان نیە،موڵ وبە نزینخانە وگردوئاپارتمانمان نیە ، سە یارە کانمان جام ڕە ش وڕە تڵە حیمایە مان بە دواوە نیە جونکە ئامادە ین بۆ چاودێری ولێپرسینە وە ی گە ل".

ناوبراو دەڵێت" کوڕ وکچە کانمان کە س نایان ناسێ ونە مانکردونە مافیاو شە قوە شێن و بازرگان وبزنسمان، جلوبە رگی سادە دە پۆشین،لە مزگە وت وسە رە ی نان وبە نزین وسە ردانی نە خۆش وپرسە لە ناوخە ڵکین،پە روە ردە ی نە وە یە کی ساغ وپاک وزانامان کرد وپیشکە ش بە کوردە واریمان کرد ،نە بوینە کە واسورو سیخوڕی کە س لە کاتیکدا عە رە بی وتورکی وفارسی وئینگلیزی باش دە زانین،قە ترە خوێنکمان نە ڕشتوە ،دوینێ بێشمە رگە وهێزی بە رگری وئاوارە ونانبدە و پشتیوانی شوڕش ،ئە مڕۆش ئیسڵاح خواز ومیانە ڕە و،قۆڵمان هە ڵماڵیوە و چاکمان لی کردوە بە لادا لە مە یدا نی عیبادە ت وعە دالە تا شۆڕە سوارو سوار چاک بین،دڵنیابە نائومێد وبێ هیوا نابین،ئە مڕۆ یان سبە ی دە گە ینە ئامانج ،بۆیە بۆت دە سە لمینم گە ندە ڵ نین ئێمە ،تکایە لە باخە ڵی خۆتە وە گوێزان مە ژمێرە،ئیترئەوکە سە کە سە ئە لفێکی بە سە."



AM:12:47:12/02/2016