ڤیدیۆ...كچە شەقڵاوەییەكە ئەمشەو چی كرد؟

میرنا حەنای بەشداربووی پرۆگرامی (The Voice Kids) قۆناغێكی دیكەی پرۆگرامەكە بە سەركەوتووی بڕی.

میرنا حەنا كە كچێكی مەسیحی خەڵكی شەقڵاوەیە و یەكێك لە ئەندامانی گروپەكەی كازم ساهیر لە پرۆگرامی (The Voice Kids)، لەگەڵ دوو بەشداربووی دیكە لە قۆناغی ڕوبەڕووبنەوەدا لەگەڵ تارا سەلاحی بەشداربووی عێراقی محەمەد عومری بەشداربووی ئوردنی گۆرانییەكی هونەرمەندی گەورەی عێراقی نازم غەزالیان وتەوە.

كازم ساهیر و نانسی عەجرەم تامر حوسنی ئەندامانی لیژنە، سەرسامی خۆیان بە گۆرانی وتنەوەكەی ئەو سێ بەشداربووە دەربڕی و تامر ئاماژەی بەوە كرد كە میرنای بچوك توشی شۆكی كردووە.

دواتر ساهیر لەنێوان هەرسێ بەشداربووەكەدا میرنای هەڵبژارد تا قۆناغەكانی دیكەی پرۆگرامەكەی لەگەڵدا تەواو بكات.



PM:02:41:14/02/2016