هەرێم داوایکردووە قەرەبووکردنەوەی دانا غازی بۆ بکەن پشک

حکومەتی هەرێم یاداشتێک ئاراستەی کۆمپانیای دانا غاز دەکات ئەو دوو ملیار دۆلارەی لە دادگای بەریتانیا بەو کۆمپانیایە دۆڕاندووە، بۆ بیکەن بە پشک و هەرماوەیەک و بڕێکی بداتەوە.

لە دوو رۆژی رابردوودا چەند رۆشنبیرو پەرلەمانتار ئەو ئەگەرەیان بە نزیک ناوزدە کرد کە ئەو ئیفلاسی داراییەی حکومەتی هەرێم دووچاری هاتووە، رەنگە هۆکەی بگەرێتەوە بۆئەوەی حکومەتی هەرێم پارەکەی کۆمپانیای دانا غازی دابێتەوە کە بڕکەی نزیکەی دوو ملیار دۆلارە، بەلآم سپی لە بەدواداچوونێکی بۆی دەرکەوتووە کە حکومەت داوای کردووە ئەو پارەیەی بۆ بکرێت بە پشک و هەر جارەو بڕێکی بداتەوە.

لەرۆژی ٢-٧- ٢٠١٥ داداگەیەکی بەریتانی بڕیاری دا کە هەرێم لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا بڕێ ١٠٠ ملیۆن دۆلار بداتە داناغاز و هاوبەشەکانی. لە ڕۆژی ٢٧-11-2015 شدا ئەو دادگایە بڕیاری دا لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا حکومەتی هەرێم یەک ملیارو ٩٨٠ ملیۆن دۆلار بدات بە کۆمپانیای داناغازو هاوکارەکانی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند کە حکومەتی هەرێم یاداشتنامەیەکی ئاراستەی کۆمپانیای ناوبراو کردووە ئاماژەی بۆ باری دارایی حکومەتی هەرێم و شەڕی داعش و هاتنی ئاوارەی کردووەو، لەو یاداشتەدا حکومەتی هەرێم داوای کردووە پارەکەی لە دادگا دۆڕاندویەتی بۆی بکەن بە پشک و بەپێی کاتێکی دیاری کراو هەرجارەو بڕیک لەو پارەیە بدات.

سەبارەت بەو ماوەیەی لە بڕیاری دادگادا دیاریکراوە، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو هەوڵی ناوبژیوانییە لەگەڵ کۆمپانیاکەدایە، نەک دادگا.

ماوەی نزیکەی دوو ساڵە کۆمپانیای داناغاز و هابەشەکانی لە Crescent, MOL OMV).  ) لە دادگاکانی بەریتانیا داوایەکی یاساییان لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکردووەو لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی پاردا کۆمپانیای ناوبراو داواکەی بردەوە.



PM:10:19:15/02/2016