لە ماوەی دوو ساڵدا لە بودجەی حکومەتی هەرێم، بڕی ٥٩٣ ملیۆن دۆلار وەک باج لەبری کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم دراوە بە حکومەتی عێراق.
پەرلەمانتاری گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح لە لێدوانێکدا داوا دەکات " کۆڕەک تیلیکۆم ٥٩٣ ملیۆن دۆلار بدات بە به‌ڕێزان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و تکادەکەم ئه‌م ٥٩٣ ملیۆن دۆلاره له کۆڕه‌ک وه‌ربگرن".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت" به‌پێی به‌داوادچونی ئێمه‌و پشتبه‌ستن به‌دواداچونی نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی عێراق، بریکاری وه‌زیری دارایی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی کوردستان، ته‌نیا له دووساڵدا ٥٩٣ ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆڕه‌ک تلیکۆم سه‌رفکراوه".
ناوبراو دەڵێت" ساڵی ٢٠١٢ بڕی ٢٢٨ ملیۆن دۆلار له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌به‌غدا بڕا، له‌بری ئه‌و پارانه‌ی ده‌بوو کۆڕه‌ک بیدات به حکومه‌تی عێراق و نه‌یدا. ساڵی ٢٠١٣ بڕی ٣٦٥ ملیۆن دۆلار بڕدارا له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، له‌بری ئه‌و پاره‌ی کۆڕه‌ک ده‌بوو بیدات به حکومه‌تی عێراق و نه‌یدا".
عەلی حەمە ساڵح داوا دەکات "تکایه ئەو پارەیە وه‌ربگرنه‌وه‌و موچه‌ی مانگێکی پێبده‌ن".
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆمپانیای ئاسیاسێل کە هاوشێوەی کۆرەکە، هەموو ساڵێک بڕە باجی خۆی رادەستی حکومەتی بەغدا کردووە لە دارایی خودی کۆمپانیاکە.