بەڕێوبەری نەخۆشخانەی رزگاری بڕیارێک دەردەکات بۆ سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی پابەند نابن بەدەوامەوە.(مەبەست ئەوانەی بایکۆتدەکەن).
بەپێی بەڵگەنامەیەکی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر کە ١/٣١ دەرچووەو ئیمزای بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەی لەسەرەو بەناوی ئامۆژگاریەوە دەرچووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەر پزیشک و کارمەندێک پابەند نەبێت بە دەوامەوە لە کاتژمێر ٨ ەوە تا ١ ی نیوەرۆ رووبەرووی لێپێچینەوە دەبێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر نەخۆشخانەی رزگاری لەهەولێر بەهۆی دواکەوتنی مووچەو خشتەی نوێی مووچەوە، بایکۆتی دەوامیان لەچەند کاتێکی جیاواز جیاوازدا کرد.
بەڵگەکە..