پارێزگاری سلێمانی موژدەیەك بۆ كرێنشینان رادەگەیەنێت
ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشیانی كوردستان سه‌ردانی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی رزگار سیتی كرد كه پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته به‌كرێنشینان، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاره‌كانی راگیراوه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی شاری رزگاری سیستی له 682 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خانوو و شوقه پێكهاتووه، پێشر سێ هه‌زار فۆڕم دابه‌شكراوه‌و 682 كرێنیشن بوونه‌ته خاوه‌نی یه‌كه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پرۆژه‌كه وه‌ستاوه، له‌ماوه‌ی رابردودا به‌هه‌وڵی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و كۆمپانیای ده‌روازه كه بڕیاریداوه هاوكاری كۆمپانیا نه‌خشه بكاته كه جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردن تیایدا".
راشیگه‌یاند: له‌به‌هاری ئه‌مساڵدا 216 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌كرێت و راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێ و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ كاركردن له‌پرۆژه‌كه به‌خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه ته‌واو ببێت".
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: "له‌ئێستادا له‌پارێزگای سلێمانی دیراسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی قیسته‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌بێت هاووڵاتیان بیده‌نه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی یه‌كه‌یان لێوه‌رگرتوون، چونكه ناكرێت مووچه كه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 15 بۆ له‌سه‌دا 75 كه‌مبكرێته‌وه‌و پێدانی قیسته‌كانیش وه‌ك پێشتر بێت، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه بڕی قیسته‌كان كه‌مده‌كرێنه‌وه".
PM:01:59:16/02/2016