"ئەوە کێیە گاڵتە بەعەقڵی خەڵک دەکات، حیزبەکەی تۆیە یان عەبادی؟

دکتۆر تاڤگە ئەحمەد میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە نوسینێكدا وەڵامی خەسرەو گۆران ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان دەداتەوە.

لەنوسینەكەدا هاتووە:  من دەپرسم لە خسرەو گۆران و حیزبەکەی (ئەوە کێیە گاڵتە بەعەقڵی خەڵکی  کوردستان دەکات حیزبەکەی تۆیە یان عەبادی؟؟!... جەناب دیاره  بێ ئاگایت  لەوەی تەواوی خەڵکی کوردستان ،بەدەست سەرۆکەکەی تۆو حیزبەکەی تۆ نەک هەر  دەناڵێنن بگرە دووچاری نەهامەتی و برسێتی و ئیهمال کردن بونەتەوە،  کارگەیشتووە بە بڕینی قوتی خەڵک بەهۆکاری قەیرانی دەسکردو تەحتە  تەڵەب)؟!....

دەقی نوسینەكە:

وەڵامێک بۆ خەسرەو گۆڕان ( عەبادی داوای یان سەر یان ماڵ لەپارتی دەکات)!!....
خسرەو گۆران لەوەڵامی عەبادیدا دەڵێت:
 ((.......ئەو جۆرە قسانە تەنیا گاڵتەكردنن بەهەستی خەڵكی كوردستان))!....
 دوێنێ عەبادی لە دیدارێکدا ڕایگەیاند کە (با بەرپرسانی هەرێم نەوتمان  ڕادەست بکەن موچەی فەرمانبەران وەک هەر پارێزگایەکی تری عێراق دەنێرین....
 لەوەڵامدا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی (کەلەخوارەوە لینکی وەڵامەکەی دەخەینە  روو)  خەڵکی کوردستان بەوە هەژماردەکات کە عەبادی گاڵتەیان پێ دەکات؟!....
  من دەپرسم لە خسرەو گۆران و حیزبەکەی (ئەوە کێیە گاڵتە بەعەقڵی خەڵکی  کوردستان دەکات حیزبەکەی تۆیە یان عەبادی؟؟!... جەناب دیاره  بێ ئاگایت  لەوەی تەواوی خەڵکی کوردستان ،بەدەست سەرۆکەکەی تۆو حیزبەکەی تۆ نەک هەر  دەناڵێنن بگرە دووچاری نەهامەتی و برسێتی و ئیهمال کردن بونەتەوە،  کارگەیشتووە بە بڕینی قوتی خەڵک بەهۆکاری قەیرانی دەسکردو تەحتە  تەڵەب)؟!....
عەبادی مافێکی دەستوری خۆیی پیادە دەکات بەپێی دەقی  مادەکانی (٨٠، ١٠٩)، سیاسەتی گشتی حوکمەتی  ئیتحادی عێراق ئەو وەک سەرۆک  وەزیران بەرپرسیارە لەتاک بەتاکی هاوڵاتی عێراقی فیدراڵ!...
جەنابی خسرەو گۆران حەلتان نیە یان سەرتان دانێن لە کورسی وەرنە خوار یان ماڵی خەڵکی کوردستان بگەڕێننەوە؟!....
 ئیدی ملیۆنێک بندیواری وەهمی کێ لێی بەرپرسیارە؟!....



PM:03:54:16/02/2016