پزیشکانی نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری هه‌ولێر ئه‌مرۆش 2/18 به‌رده‌وامن له بایکۆتکردنی ده‌وام.
ئه‌مڕۆش پزیشکانی نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری هه‌ولێر درێژه‌یان به بایکۆتکردن دا‌و، له خوێندنه‌وه‌ی به‌یانێکدا بۆ میدیاکان ره‌خنه‌ی توندیان له ره‌فتاری ئه‌و به‌رپرسه‌و پاسه‌وانه‌کانی گرت که ده‌ستدرێژیان کردبووه سه‌ر پزیشکێک.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پزیشکێکی هه‌مان فه‌رمانگا له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی به‌رپرسێکه‌وه سووکایه‌تییان پێکرابوو ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناره‌زایه‌تی پزیشکان.