بە مەبەستنی یارمەتیدانی ئەو كەسانەی بەدەست قەڵەوییەوە دە ناڵێنن، پسپۆڕەكان چەندین بەرنامەی جیاوازی خۆراكیان داناوە كە بە جێبەجێكردنیان كێشی لەش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.
1- خواردنەوەی ئاو: بەڕای پسپۆڕەكان خواردنەوەی پەرداخێك ئاو چەند خولەكێك پێش ژەمەكانی نان خواردن، هەستی تێربوون بە مرۆڤ دەبەخشێت و وادەكات بڕێكی كەم خواردن بخوات، بەمەش كێشی لەش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.
2- خواردنی سەوزەكان: سەوزەكانی وەك كاهو و كەلەرمو خەیارو سەوزەی گەڵاگەورەكان، بڕێكی كەم كالۆریان تێدایەو هەرچەندە بخورێن كێشی لەش زیاد ناكەن، ئەمە جگە لەوەی چەندین سودی تەندروستی بە لەش دەگەیەنن.
3- خواردنی سێو: خواردنی سێوێك پێش ژەمەكانی نان خواردن، هەستی تێربوون بە مرۆڤ دەبەخشێت، وادەكات لەكاتی نان خواردن بڕێكی كەم خۆراك بخوات، ئەمە جگە لەوەی سێو دەوڵەمەندە بە چەندین جۆری ڤیتامین و ماددەی خۆراكی سود بەخش كە ئەگەری توشبوون یە چەندین نە خۆشی كەمدەكەنەوە.