تائێستا داناغاز پارەی سزاکەی سەر حکومەتی هەرێمیان وەرنەگرتووە

کۆمپانیای داناغاز کە لە دادگای بەریتانیا سکاڵای لە حکومەتی هەرێم بردەوەو دەبێت هەرێم بە نزیکی دوو ملیار دۆلار قەرەبووی بکاتەوە، رایدەگەیەنێت کە تا ئێستا هیچ لەو پارەیە وەرنەگرتووە.

کۆمپانیای داناغاز لە روونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت "نەک ئەو پارەیەی داوا یاساییەکە، بەڵکو دەسەڵاتدارانی هەرێم بەشێوەی رێكوپێكغٍ پارەی ئەو غازە شلەشیان پێ نادەن كە ئێستا بەرهەمی دەهێنن."

كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لەو رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت" وێڕای بڕیاری یەكلاكەرەوەی دادگای بەریتانیا، هیچ پارەیەکیان وەرنەگرتووە، تەنانەت لە ساڵی (2008)ەوە بەبێ بەرامبەر غاز بۆ هەردو وێستگەی كارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دابین دەكەن، حکومەتی هەرێم ئەو پارەیەش بە رێکوپێکی نادات".

ئەو کۆمپانیایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات وێڕای وەرنەگرتنی مافە داراییەكانیان، بەڵام بەردەوامبون لە خەرجكردنی پارەی خاوەن پشكەكانیان و بەرهەمهێنانی (غاز و ئێڵ پی جی) لە پێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان تازەرەرمەند نەبن.



PM:11:30:18/02/2016