ئوتومبیلەكەی بۆند بۆ فرۆشتن

ئەو ئوتومبیلەی لە فیلمە بەناوبانگەكەی جیمس بۆندا بەركارهێنراوە بە ملیۆنان دۆلار دەفرۆشرێت.

ئوتومبێلی (Aston Martin DB10) كە لە فیلمی سپێكتەر یەكێك لە بەشەكانی فیلمی جیمس بۆندا بەركاهێناراوە بۆ 3.5 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت، كە بزێنرێكی (V8) بۆ دانراوە و لە كاتژمێرێكدا 190 كیلۆمەتر دەبڕێت.

ئەمە یەكەمجار كە كەلوپەلەكانی فیلمی جیمس بۆند دەفرۆشرێت، بەڵكو پێشتر كاتژمێرەكەی فیلمی (بژی و بهێڵە بمرێ) كە لە جۆری رۆڵكس بوو بە 363 هەزار دۆلار فرۆشرا.

زنجیرە فیلمەكانی جیمس بۆند كە بەشی یەكەمی لە ساڵی 1962وە بەرهەم هێنراوە و تا ئێستا 20 زنجیرەی لێبڵاوكراوەتەوە و لەسەر ئاستی جیهان بە یەكێك لە پڕ بینەرترین كارە سینەماییەكان دادەنرێت.



PM:01:16:20/02/2016