وێنە.. "دۆخی ئەمنی هەولێر روبەڕوی مەترسی دەبێتەوە"

سەبارەت بە رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی هەولێر فراكسیۆنەكانی (یەکێتی، گۆڕان و خزمەت) لەئەنجومەنی پارێزگا لەبەیاننامەیەكدا هۆشداری دەدەنە لایەنە بەرپرسەكان.
 
لەبەیاننامە هاوبەشەكەی ھەرسێ فراکسیۆنی یەکێتی، گۆڕان، خزمەت (کۆمەڵ و یەکگرتوو) لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ھاتوە "بەبەردەوامبونی حاڵەتە نەخوازراوەکان، بارودۆخی ئەمنی شار ڕوبەڕوی مەترسی و بارێکی نائارام دەبێتەوە".
 
لەو بەیاننامەیەدا ئەو سێ فراکسیۆنە ئیدانەی ئەوکارانە دەکەن کە دەبنە ھۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، دەشڵێن:"ئەوانەی ڕودەدەن مەترسی دەخاتەسەر گیانی ھاوڵاتیان و ڕێگری لەئازادی ڕادەربڕین دەکات".
 
سێ فراکسیۆنەکە لایەنی ئەمنی پارێزگای ھەولێریش بەبەرپرس لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان دەزانن و داواشدەکەن، "بەپەلە بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی جدی بکرێت، بەمەبەستی دۆزینەوەی تاوانباران بۆئەوەی بدرێنە دادگا لەپێناو دوبارە نەبونەوەی ئەو کارە نەشیاوو نایاساییانەدا".




PM:01:23:21/02/2016