فۆتۆ..سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی نەوشیروان مستەفای کرد

ئەمڕۆ ٢١/٢/ ٢٠١٦ دکتۆر یوسف محمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی کۆرانی کرد. لەو دیدارەدا نەوشیروان مستەفا وێڕای بەخێر هاتنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ لەندەن  هیوای خواست لە سەردانەکەیدا سەرکەوتوو بێت.
وه‌ک راوێژکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی بۆ کردووه‌ نەوشیروان مستەفا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە ئێمە سورین لەسەر بەرقەرارکردنی  سیستمێکی حوکمڕانی لە کوردستاندا کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بێت.

 لەو دیدارەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە وردی تیشکی خستە سەر بارو دۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان و رایگەیاند "هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی زۆر قورس ومەترسیداردا تێپەڕ دەبێ و کاریگەری ئەو دۆخەش زۆر بە قورسی کاریگەری هەبوە لەسەر بژێوی ژیانی خەڵک بە تایبەتی فەرمانبەرانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، دواتر نەوشیروان مستەفا باسی لەوە کردووه‌" لە رابردودا ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان بە هەموو رێگایەکی مەدەنی هەوڵمان داوە بارودۆخی سیاسی و ئابوری بەشێوەک رێکبخرێت بە ئاراستەی سیستمێکی حوکمڕانی تەندروست لە رووی سیاسی و ئابوریەوە کە لە قازانجی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا بێت، ببێتە بنەما بۆ قۆستنەوەی هەر دەرفەتێکی نێودەوڵەتی نوێ لە ناوچەکە لە رووی بەدیهێنانی خوستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانەوە. بۆیە ئێستاش سورین لەسەر فشار کردن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی بنیەڕەتی لە هەمو بوارەکاندا بە هاوکاری هێزو لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێم لە جوارچێوەی دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێم بە تایبەتی پەرلەمانی کوردستان".


 



PM:08:40:21/02/2016