سنورەكانی ئێران‌و هەرێم دادەخرێن
رۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی و شه‌ممەی داهاتوو خاڵه‌سنوورییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن، به‌هۆی به‌ڕێوچوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران.
ماڵپه‌ری (PUKmedia) له زاری عه‌لی ره‌زا ئاشناگه‌ر جێگری ئه‌منی پارێزگاری سنه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی و شه‌ممه (25 بۆ 27-2-2016) به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێرانه‌وه، خاڵه سنوورییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ داده‌خرێن.
پارێزگاری سنه داواشی له گومرگ و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه ئاگاداری بازرگان و هاووڵاتیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت.
PM:12:48:22/02/2016