وێنە...لە لەندەن ئەم كارە بۆ كەریم كابان كرا

بۆ یادی چلەی هونەرمەندی گەورەی كورد كەریم كابان ئێوارەیەكی هونەری سازدەكرێت.

بە بەشداری چەند هونەرمەند و ئاوازدانەر و كوردانی لەندەن، مەڵبەندی ڕۆشنبیری كورد مەراسیمێكی هونەری بۆ یادی چلەی گەورە هونەرمەندی كورد كەریم كابان سازكرا.

یادەكە بە بەشداری هەردوو خانمە هونەرمەند شەهێن تاڵەبانی و ئەمەل سەعید كوردە سازكراوە و چەندین شاعیر و میوزسیان بەشداریان تێدا كردووە، هەروەها شوان كابان و سەلاح ڕەئوف لە یادەكەدا وتەی خۆیان پێشكەی كردووە.

ئەمەل سەعید كوردە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا خانمە پێشكەشكاری ناسراوی كورد قەشەنگ عەبدوڵا بە جلی کوردییەوە دەردەكەوێت.








PM:02:27:22/02/2016