"بۆری نەوتی هەرێم تەقێنراوەتەوەو مینرێژکراوە"

وەتەبێژی حکومەتی هەرێم کوردستان رایگەیاند" بۆری نەوتی هەرێم ماوەی هەفتەیەکە تەقێنراوەتەوەو چوار دەورەکەی مینرێژکراوە".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" ماوەی هەفتەیەکە بۆری نەوتی هەرێم لەناو خاکی باکوری کوردستان لە روها ( ئۆرفە ) تەقێنراوەتەوەو چواردەوەرەکەشی مین رێژکراوە".

وتەبێژی حکومەت وتیشی" دەبێت سەرەتا چواردەوری بۆریەکە پاکبکرێتەوە و مینەکان پووچەڵبکرێنەوەو دواتر چاکبکرێتەوە، پاشان ٤٨ کاتژمێری دەوێت تا پاڵەپەستۆی ناو بۆریەکە زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی نەوتەکە بڕوات".

لەم رووداوەدا پەبجەی تاوان بۆ لای لایەنگران و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان رادەکێشرێت، بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو حیزبە لەم دوو رۆژەدا روونکردنەوە لەسەر ئەو پرسە دەدات. 

 



AM:10:30:24/02/2016