عه‌لی باپیر: بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه با گوێ له قورئان بگرین
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشنیار ده‌کات و داوا ده‌کات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه با گوێ له قورئان بگرین.
عه‌لی باپیر ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌یامێکیدا رایگه‌یاندووه، "بۆ چاككردنی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم، باگوێ له‌قوڕئان بگرین!"
وه‌ک ناوبراو له نوسینێکیدا ئاماژه‌ی پێداوه "به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م واقیعه نه‌خۆش‌و ناخۆش‌و قه‌یراناوییه‌ی ئێستامان، له‌به‌رتیشكی ئایه‌تی: {إِنَّ هَژَا الْقُرْێ‌نَ ێهْدِی لِلَّتِی هِێ أَقْۆمُ...} الإسرا‌و -9-دا، ماوه‌یه‌ك له‌قوڕئانه‌وه ڕامام‌و سه‌رنجی ژماره‌یه‌ك له ئایه‌ته‌كانی به‌پێزه‌كانیمدا و سه‌ره‌نجام ژماره‌یه‌ك بنه‌مای گه‌وره‌و گرنگم هه‌ڵهێنجان، كه دڵنیام ڕه‌چاوكردن‌و پێوه‌پابه‌ند بوونیان، مایه‌ی ده‌ربازبوونمانن."
به وته‌ی ئه‌میری کۆمه‌ڵ تا ئێستا 25 بنه‌مای قورئانی بۆ ئه‌م دۆخه ژماردوون و له داهاتوودا بڵاویان ده‌کاته‌وه.
عه‌لی باپیر ئاماژه به ئه‌وه‌ش ده‌کات که "ئه‌ركێكی شه‌رعیی‌و نیشتیمانیی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستانه، كه له‌بارودۆخ‌و واقیعی نه‌خۆش‌و ناخۆشی قه‌واره سیاسییه‌كه‌یه‌وه ڕانه‌مێنێ، به‌ڵكو هه‌رچی پـێی ده‌كرێ بیكات‌و، درێغی نه‌كات بۆ پاكسازیی‌و چاكسازیی تێداكردنی‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی باری لاری."
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا عه‌لی باپیر به مه‌به‌ستی چاکسازی سێ راستی ده‌خاته‌ڕوو که خۆیان ده‌بیننه‌وه له:
1- واقیعی خراپی ئێستامان ده‌ره‌نجامی شێوه‌ی خراپ‌و سه‌قه‌تی حوكمڕانیی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ڕابردوومانه‌و، به‌بێ گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی له‌خۆماندا، واقیعه تاڵه‌كه‌مان ناگۆڕێ: {إِنَّ اللّهَ ڵایُغَیِّرُ مَابِقَوْمٍ حَتَّێ یُغَیِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ...} الرعد -11-.
2- هه‌تا زووتر ده‌ست له‌چاره‌سه‌رو گۆڕانكاریی بجووڵێنین، ئاسانتر ده‌بێ‌و تێچووی كه‌متری ده‌وێ‌و، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه.
3- گرفت‌و كێشه‌كانمان هه‌رچه‌نده زۆربن‌و، قه‌یرانه‌كانمان هه‌رچه‌نده بێڕه‌زاو جۆراوجۆربن، ئیراده‌ی ئێمه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، له‌وان به‌هێزترو باڵاتره، ئه‌گه‌ر به‌جیددیی بیخه‌ینه‌كار.
له کۆتایی په‌یامه‌که‌شیدا رایگه‌یاندووه "ئیدی له‌ئێمه حه ره‌كه‌ت‌و له‌خوا به‌ره‌كه‌ت."
PM:03:42:24/02/2016