وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، ڕیدۆر خه‌لیل رایگه‌یاند" ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به‌و رێککه‌وتنه‌وه که به‌هه‌وڵی ئه‌مه‌ریکاو روسیا هاتۆته ئاراوه‌و ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ ڕابگرن".
ڕیدور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌په‌گه دوێنێ چوار شه‌ممه رایگه‌یاند " ئه‌وان سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی پابه‌ند ده‌بن به ئاگربه‌سته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌رلایه‌نێکه‌وه هێرشیان بکرێته سه‌ر به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن".
رۆژی شه‌ممه 2/27 به‌پێی رێککه‌وتنێکی ئه‌مه‌ریکی – روسیا، له سوریا ئاگربه‌ست ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان پابه‌ندی خۆیان به‌و پرسه‌وه راگه‌یاندووه، ئاگربه‌سته‌که داعش و به‌ره‌ی نه‌سرا ناگرێته‌وه، هاوکات تورکیاش رایگه‌یاند " ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له بۆردومانی یه‌په‌گه".