وەزیری ئەوقاف ٦ مەلای ناڕازی دووردەخاتەوە

وەزیری ئەوقاف لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستایانی ئاینی، بڕیار دەدات ٦ مەلای ناڕازی لە وتاربێژی دوور دەخاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە  کۆبووەنەوەی ئەمڕۆ د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف بە وەکالەت لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستایانی ئاینی سەركەوتوو نەبووە، بەهۆی بایكۆتی زۆربەی مامۆستایانی ئاینی هەولێر هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەستدرێژیانەی لەرۆژانی رابردوودا کرایە سەر چەند مامۆستایەکی ئاینی.

لەو كۆبونەوەیەدا وەزیری ئەوقاف و چەند مامۆستایەكی ئاینی یەكێتی زانایان وهەندێک زانایانی یەكگرتوو و، چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی موتەفەریقەش كۆبۆته‌وه، ژمارەیەک مامۆستای ئاینی نەهاتبوون بۆ کۆبوونەوەکە.‌ 

بەپێی زانیاریەکانی سپی لەو كۆبونەوەیەدا دوو تەوەر باس كرابوو، یه‌كێکیان هاندانی خەڵکە بۆ ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردستانی رەنگدانەوەی ئەو پرسە لە وتارەكانیاندا، بەشی دووەمیش لەبارەی رەوشی مامۆستایانی ئاینی و ئەو رووداوانەی ئەم دوایەی هەولێر، وەزیر لەو تەوەردا وتبووی بەهۆی ئەو رووداوانەی دواییەوە بریارمان داوە 6 وتاربێژی تر لابدەین لە وتار خوێندنەوە.

لەوەڵامی وەزیردا، مەلا شیرزاد گردەچالی وتبووی "ئێمە وامان زانی بۆ ئەوە كۆبووینەتەوە دیفاع لە مامۆستایانی ئاینی بكەین، كەچی هێشتا سزایاندەدەن".
 
وەزیریش وتبووی "دەبێ بزانن ئێوە فەرمانبەری ئەو وەزارەتەن نابێت چیتر بێ ئێمە هیچ هەنگاویك بنێن" .



PM:06:36:25/02/2016