"ژمارەیەکی بەرچاو لەکۆلیژو بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە دەوام دەکەن"

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند" ژمارەیەک لە کۆلیژو بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە بایکۆتیان نەکردووەو دەوام دەکەن".

بە پێچەوانەی ئەو هەواڵەوە کە لەسەر زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکرایەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە زانکۆی هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کردووە تا کۆتایی مانگی ئازار، د. خەسرەو عەبدوڵا سەرۆکی زانکۆ ئەو هەواڵەی بەناڕاست ناوزەد کردو بەسپی راگەیاند" چەندان کۆلیژ و بەش بایکۆتی دەوامیان نەکردووە سەرقاڵی دەوام کردنن".

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە قوتابیانی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا هەر بەردەوامن لە دەوامی خۆیان و بایکۆتیان نەکردووە.
دوێنێ زانکۆی هەڵەبجە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکرد " ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاریان داوە تا کۆتایی مانگی ئازار بایکۆتی دەوام دەکەن".



PM:06:29:26/02/2016