توركیا: بۆریە نەوتەكە تەقێندراوەتەوە
وەزارەتی وزەی توركیا راگەیاند بۆری نەوتی هەرێم - جیهان تەقێندراوەتەوە‌و لەئێستاشدا سەرقاڵی چاكردنەوەین.
ئه‌مڕۆ 27-2-2016، وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند: توركیا ده‌ستیكردوه به چاككردنه‌وه‌ی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جیهان و له نزیكترین كاتدا چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه ته‌واو ده‌بێت و ناردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا راشیگه‌یاندوه، ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان له توركیا له 17 ی شوباته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه، ئه‌ویش به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆرییه‌وه، كه له ناوچه‌ی ئیدل له پارێزگای شیرناخی باكوری كوردستان ته‌قێنرابوه‌وه.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كه ده‌ستبه‌جێ ناردنی نه‌وت راگیراوه‌و نه‌هێڵراوه هیچ بڕه نه‌وتێك بفه‌وتێت و بسوتێت، ته‌نها شكانی بۆرییه كه‌نه‌بێت.
PM:03:45:27/02/2016