پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری داوە وتەبێژی حکومەتی هەرێم سەفین دزەیی بگۆڕێت بە دڵشاد شەهاب.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" نێچیرڤان و پارتی بڕیاریان داوە سەفین دزەیی کە وتەبێژی حکومەتە، بگۆڕن بە دڵشاد شەهاب".
سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کەسی دەستنیشانکراو بۆ ئەو پۆستە دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆسەتە.
تا ئێستا روون نییە کە سەفین دزەیی بۆ لادەبرێت و چارەنووسی ئیداری چی بەسەردێت، لەناو حکومەتدا بە سیفەتی راوژێکار دەمێنێتەوە، یان خانەنشین دەکرێت.