شەرڤانان (گرێ سپی)یان لەداعش پاک کردەوە

‌وێنە هەوار نیوز
درەنگانێكی شەوی رابردوو شەڕڤانان یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی ئاسایش توانیان تەواوی گرێ سپی لە چەکدارانی داعش پاکبکنەوە.

ئاژانسی هەوار نیوز لە زاری بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە لە گرێ سپی رایانگەیاند "تەواوی ئەو شارۆچکە ستراتیژیەی نێوان کانتۆنی جەزیرەو کۆبانیایان لە چەکدارانی داعش پاککردۆتەوە".

ئاژانسەکە چەند وێنەیەکی ئەم بەیانییە ٢/٢٨ ی شارەکەی بڵاوکردۆتەوە.

شەوی رابردوو کانی کوبانێ فەرماندەی یەپەگە لەو شارە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ٢/٢٧-٢٦ چەکدارانی داعش لە ناوچەی ئیسکان هێرشیان کردۆتەوە سەر ( حەی عرووس ) و نەخۆشخانەی نیشتمانی و، گوندی حەمام تورکمان و هێرشەکانیش بۆ سەر ئەو ناوچانە لە تورکیاو لەرەقە ئەنجادراون.  



AM:09:43:28/02/2016