ڤیدیۆ...كچە شەقڵاوەییەكە كازم و ناسی و تامر دەخاتە هەلەكە سەما

میرنا حەنای كچە بەشداربووی پرۆگرامی (The Voice Kids) دەگاتە ئەڵقەی كۆتایی پرۆگرامەكە.

میرنا حەنا لە نێو پێنج بەشداربووی گروپەكەی كازم ساهیردا لەگەڵ كچە بەشداربوویەكی لوبنانی سەركەوتن بەدەست دەهێنن و دەگەن ئەڵقەی كۆتای پرۆگرامەكە.

حەنا لە ئەڵقەی پێش كۆتایی پرۆگرامەكەدا گۆرانییەكی نازم غەزالی و مەقامێكی موهەنەد موحسنی وتەوە و ئەندامانی لیژنەی سەرسام كرد، لەگەڵ وتنی گۆرانییەكەیدا ئەندامانی لیژنە دەخاتە سەما كردن و جەماوەری پرۆگرامەكەش دەخرۆشێنێت.

لەو قۆناغەی پرۆگرامەكەدا لەنێو پێنج بەشداربوودا كازم دوانیان بۆ ئەڵقەی كۆتای دیاری دەكات كە ئەوتانیش میرنا و لین بوون، دوای ئاشكرا كردنی ئەنجامەكەش عەبدولرەحمان حەلەبی بچوكترین بەشداربووی گروپەكەی كازم دەست دەكات بە گریان، ئەمەش كاریگەرییەكی زۆر لەسەر كازم دروست دەكات و كاتێك دەچێتە سەر ستەیج دەڵێت بەم هۆیە من بۆ ماوەی هەفتەیەك خەوم لێناكەوێت.





PM:01:21:28/02/2016