كه‌ناڵی ئاسمانیی جه‌ماوه‌ر داخرا
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، كه‌ناڵێ ئاسمانی جه‌ماوه‌ر كه زمانحاڵی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بوو داخرا.
به‌ختیار كه‌ریم، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌شه، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانی (جه‌ماوه‌ر) ڕاده‌گرن، وتیشی"هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هه‌بوه‌و له‌ماوه‌ی ڕابردودا ڕادیۆی جه‌ماوه‌ر‌و ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی ئازادیش داخرا.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌ماوه‌ر له‌ماوه‌ی كاركردنیدا هه‌وڵیداوه هه‌ستی نیشتمانیی لای تاكی كوردی دروستبكات.
PM:02:50:28/02/2016